ئاگاداری بۆ ڕەوەندی عێراق لە باشوری سوێد

لە چوارچێوەی ھەوڵ و تێکۆشانەکانی باڵوێزخانەی عێراق بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری زیاتر بۆ ھەووڵاتیە بەڕێزەکانمان بەتایبەتی بۆ بەساڵاچوان و پەککەوتەکان تاکو ڕێگای دوری ھاتوچۆتان لەپێش کورت بکاتەوە،باڵوێزخانە ھەڵدەستێ بە ناردنی لیژنەیەکی کۆنسولگەری بۆ شاری مالمۆ لە باشوری سوێد تاکو کاروباری ھاووڵاتیان رایی بکات.

لیژنەکە لە ڕۆژانی 10-02-2023 وە تاکو ڕۆژی 12-02-2023 لە کاتژمێر 09,ی بەیانی تاکو کاتژمێر 02,ی پاشنیوڕۆ لە پێشوازیتاندا دەبێت.

بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی و ئاسانی بەڕێوە بچن تکایە ھەمو بەڵگە پێویستەکان پێشکات ئامادە بکەن و لەکات و ساتی پێشوازیدا پێتان بێت،ڕێنمایەکانیش بەرونی لە ماڵپەڕی باڵوێزخانەدا ھەیە تکایە بخوێنەوە.

لیژنەکە ئەو کارانەی خوارەوە ڕایی دەکات.

1- بریکاری ( وەکالەت)

2- بەڵگەنامەی لە ژیاندا مان ( بەرحەیاتی)

3-بەتاڵ کردنەوەی بریکاری ھۆشداری دان بە بریکار( عزل و انذار وکیل)

4- بەڵگەنامەی ھاوپێچ بۆ فرۆشتنی زەوی و زارو خانوبەرە( أقرار خطي)

تکایە ھاوکارمانبن

ناونیشان 

ھۆڵی ھوتێل سکاندیک سێگەڤۆگ

Scandic Segevåg

Segelvägen 212

You may also like...